پرۆگرامێكی گرنگ بۆ دروستكردنی ئەنیمەشن
زۆربەی یارییەكانی كۆمپیوتەری بەو پرۆگرامە دروست دەكرێن. گرنگترین بەشی پرۆگرامی ناوبراو ئەوەیە كە لەگەڵ هەموو سیستەمێك (ویندۆز، ماك و لینۆكس) دەگونجێت. لەوەش گرنگتر پرۆگرامەكە كراوەیە و پرۆگرامنووسەكان دەتوانن تایبەتمەندی بۆ زیاد بكەن و شتی نوێی بۆ دابنێن. پرۆگرامەكە لە زۆر فیلمی سینەمایش دا سوودی لێوەرگیراوە، بۆ نموونە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵوكەیی لەو پرۆگرامە سوود وەرگیراوە. بەكارەێنانی پرۆگرامەكە ئاسانە و هونەرمەندان دەتوانن كارەكتەرەكانیان بە ئاسانی بە هۆی پرۆگرامەوە دروست بكەن و جوڵەی پێبكەن. دەستكاری كردنی فیلمەكانیش یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە..
