فلیپس و نوێترین تەلەڤزیۆنی پێشكەوتوو

فلیپس و نوێترین تەلەڤزیۆنی پێشكەوتوو
كۆمپانیای فلیپس (Philips) یەكێكە لە كۆمپانیا دێرینەكانی بەرهەمهێنی تەلەڤزیۆن و ئامێرەكانی دیكە. لەم ماوەیەدا نوێترین تەلەڤزیۆنی 55 ئینجی بەناوی Philips pos9002 بەرهەم هێنا كە دووەمین تەلەڤزیۆنی پێشكەوتووی كۆمپانیایە لە 2017دا. تەلەڤزیۆنەكە تەكنەلۆژی ammilight تێدایە و رووناكییەك بە هەر چوار دەوری تەلەڤزیۆنەكەدا بڵاوبۆتەوە لەگەڵ سیستەمی دەنگی تەلەڤزیۆنە گۆڕانی بەسەردا دێت. هەستەوەری جۆری p5 تێدایە كە دەبێتە هۆی ئەوەی 25% خێراتر لە جۆرەكانی پێشوو وەڵام بداتەوە. تەلەڤزیۆنەكە كوالیتی نیشاندانی K4ە لە تەكنەلۆژی HDR 10ش پشتیوانی دەكات. خاڵی گرنگ لەو تەلەڤزیۆنەدا ئەوەیە كە سیستەمی جۆری Android 6ی لەسەرە. بۆیە لەگەڵ گوگل و هەموو خزمەتگوزارییەكانی گوگل دەگونجێت..
Top