سكانێری جۆری Scanmarker

سكانێری جۆری Scanmarker
سكانێری جۆری Scanmarker دەكرێت لە ریزی ئامێرە هەرە گرنگەكان دابندرێ، چونكە ئەم ئامێرە بەتەنیا سكان ناكات، بەڵكو هەر دەقێكی سكانیشی بكات بە دەنگیش دەیخوێنێتەوە. سایزی سكانێرەكە بچووكە و بەقەد ماژیكێك دەبێت، یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی سكانێرەكە ئەوەیە كاتێك كتێب یان رۆژنامەیەك دەخوێینەوە و بە ماژیك شوێنە گرنگەكان دەستنیشان دەكەی، بەو سكانێرە خۆی ئەو ئەركە ئەنجام دەدات بەڵام لەبری دەستنیشانكردن ئەوەی مەبەستە سكانی دەكات و لە لاپتۆپ یان مۆبایلدا خەزنی دەكات.
كاری تایپ كردن ئەنجام دەدات و خێراتر لە هەموو تایبیستێك، چونكە كاتێك دەقێك دەبینێ ئەو سكانی ناكات بەڵكو تایبی دەكات كە ئەوەش كارئاسانییەكی زۆری هەیە بۆ بەكارهێنەر. خودی سكانێرەكە پشتیوانی لە 40 زمان دەكات واتە ئەگەر دەقێك بەو زمانانە سكان بكرێت دەیخوێنێتەوە و دەینووسێتەوە.
سكانێرەكە بۆ ئەوانەی نابینان و ناتوانن بخوێننەوە گرنگی خۆی هەیە، دەكرێت كتێبێك بەو 40 زمانەی كە تێیدایە بۆ بەكارەێنەرەكەی بخوێنێتەوە. سكانێرەكە دەتوانێت لە یەك خولەك دا 3 هەزار كارەكتەر بناسێ كە ەیچ پیتچنێك ناتوانێت ئەوەندە كارەكتەرە لە خولەكێكدا تایب بكا. پرۆگرامێكی تایبەتی بۆ كۆمپیوتەر و ئەپلكەیشنێكی بۆ مۆبایل هەیە كە دەبێت لەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل دابندرێن.
Top