سكانێری پێنووسی واتە pen scan لە دیزاین و ستایلدا هەروەك پێنووسێك دەچێت، و هیچ جیاوازیەكی نییە، بەڵام لە تەنیشتێكی قەڵەمەكە كامێرایەكی بچووك هەیە كە ئەركی سكانكردن ئەنجام دەدات، ئەم سكانێرە زۆر وەك پۆپ سكان دەچێت، بەڵام قەوارەی بچووكترە، دەكرێ وەك پێنووسیش كاری پێبكەی. لەناو پێنووسەكەدا كامێرایەكی 5 میگاپیكسلی هەیە لەگەڵ لێنزێك كە فۆكسی ئۆتۆماتیكی هەیە و وردبینی گەلێك زۆرە، بە داگرتنی دوگمەیەك تیشكێكی لەیزەری بە چواردەوری ئەو بەڵگەیەی مەبەستە دەكەوێت و دەتوانی بەڵگەكان سكان بكەی.
خودی سكانێرەكە میمۆریەكی یەك گیگابایتی تێدایە بۆ هەڵگرتنی زیاتر لە هەزار لاپەڕەی سكان كراو كە بە فۆرماتی JPEG سكانی دەكات. ئەم سكانێرە نە تەنیا ئەو ئەركە ئەنجام دەدات بەڵكو دەكرێت وەك تۆماركردنی دەنگیش سوودی لێوەربگری.