سكانێری جۆری pup
لەسەرەوەی ئەم سكانێرەدا دوگمەیەك هەیە كاتێك، لەسەر لاپەڕەیەك یا وێنەیەك كە مەبەستە سكانی بكەی لە مەودایەكی دوورەوە رایدەگرێ، تیشكێكی لەیزەری بە بەشێوەی چوارگۆشەیی بە چوار دەوری لاپەڕە یان وێنەكە دەردەكەوێت ئەوەی دەكەوێتە ناو چوارچێوەكە سكان دەبێت، دەتوانی لاپەڕەیەك یان تەنانەت دێڕێكیشی پێ سكان بكەی.. هیچ وایەرەكی نییە. دوای سكانكردنیش بە داگرتنی دوگمەیەك دەتوانی بۆ تێلگرام، فەیسبوك، ئیمێل یان هەر تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بنێری، بەڵام لە پێشدا دەبێ ئەو ئەكاونتەت پێ ناساندبێ.
پۆپ سكان تەنانەت دەتوانێت لاپەڕەكە بسوڕێنێ، بیبڕێ و مونتاژی بكا، لە بواری سیكورتییەوەش زۆر جیدیە و گشت سكانەكان كۆدی لەسەر دادەنرێ بۆ ئەوەی كە كەس نەتوانێ دزەی بكاتە ناویان.
