كۆمپیوتەرێكی ناوازە و گرنگ

كۆمپیوتەرێكی ناوازە و گرنگ
كۆمپانیای dell بە داهێنانی كۆمپیوتەری جۆری dell canvas 27 گۆڕانكارییەكی جیدی لە جیهانی كۆمپیوتەر و ئامێرە تەكنەلۆژییەكانی سەردەمدا پێكەێنا، كۆمپیوتەری ناوبراو سەرووی خەیاڵ لە دیزایندا بێ وێنە...
لە یەكەم نیگادا كە سەیری دەكەی وەك لاپتۆپێكی مەزنی دەبینی، بەڵام كاتێك سەیری بەشی خوارەوەی دەكەی دەبینی ئەویش شاشەیەكە.. واتە هەردوو بەشی شاشە.. بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێ جێگۆڕكێ لە نێوانیاندا بكا.. كۆمپیوتەرە ناوازەكە سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە، بۆ كاری دیزاین، سینەما، ئەندازیاری، مۆسیقا، وێنەكێشان... زۆر كاری هونەری و ئەندازیاری دەگونجێت.. بۆ نموونە بەكارهێنەرێكی هونەری موسیقا دەتوانێت بەشی خوارەوەی بكاتە بە پیانۆیەكی دیجیتالی و سەرەوەی بكاتە بەشی نۆتەكان... هونەرمەندێكی شێوەكار دەتوانێت لەسەرەوە ئەو وێنەی كە مەبەستیەتی بیكشێتەوە دابنێ و لە خوارەوەش بە قەڵەم و ئامێرێكی تایبەت دەتوانێ وێنەكە بكێشێتەوە..
كۆمپیوتەری ناوبراو لە شاشەكەدا دەتوانرێ لە یەك كاتدا 20 خاڵی لەمسی بەكار بەێنی.. كوالیتی نیشاندانەكە بە جۆرێكە كە هەست پێدەكەی لە پشتی شووشەیەكی روونەوە سەیری دەكەی.. بۆیە هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە كە كۆمپیوتەری ناوبراو خەڵاتی 2017 لە بواری داهێناندا وەرگرتووە.. شاشەكە خۆی 27 ئینجە و نیشاندانەكەی QHDیە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر كۆمپیوتەری ئاماژەپێكراو لە یوتیوبدا سەیری بكەن..
Top