كۆمپیوتەری بچووكی پایسكل بە ئامێری Raptor II دەگوترێت كە لەكاتی پایسكل سواریدا ئەركی گرنگ ئەنجام دەدات و زیاتر لە 17 ئەرك ئەنجام دەدات، شاشەیەكی هەیە كە لە شاشەكەدا خێرایی لێخوڕینی پایسكلەكە، هەروەها رێژەی ئەو كالۆریەی سووتێندراوە لەكاتی رۆیشتندا، ئەركی رووناكی چرای پێشەوەی پایسكل و دەكرێت پێچەوانەی چرای پشتەوەی پایسكل ئەنجام بدات.
ئامێری ناوبراو شەحن دەبێتەوە، ئەگەر شەحنیشی نەكەیەوە وزەی خۆی لە خودی پایسكلەكە وەردەگرێت. گلۆپەكانی سەر ئامێرەكە بۆ شەو و رۆژ دەگونجێت، لەكاتی بارانە و تەڕبوونیشدا هیچ كێشەیەك بۆ ئامێرەكە نایەتە پێشەوە..