مۆنیتۆر یان شاشە بۆ هەندێك ئەرك و كار هەتا مەزنتر بێت باشترە، چونكە بەكارهێنەر دەتوانێت باشتر ئەركەكانی پێ جێبەجێ بكات، شاشەی جۆری OCTEK 3-LCD لە راستیدا سێ شاشەی لێك جیایە و هەرسێكیان پێكەوە دەتوانن یەك كار ئەنجام بدەن، بۆ نموونە گەر دەتەوێ وەك تەلەڤزیۆن سەیری بكەی شاشەیە مەزنت دەوێت ئەوە دەبێتە یەك شاشە، بەڵام ئەگەر بتەوێ سێ كاری لێكجیاواز ئەنجام بدەی، ئەوە دەتوانی بیكەی بە سێ شاشە، دەتوانی بۆ هەر شاشەیەك كۆمپیوتەری تایبەتی دابنێی و دەشتوانی بەر هەر سێ مۆنیتۆرەكە یەك كۆمپیوتەر دابنێی..
ئەوانەی كاری دیزاین و نەخشەسازی دەكەن جار هەیە دەبێت لەیەك كاتدا سێ پرۆگرامی لێكجیا بكەنەوە و لەسەر سێ پرۆگرام كار بكەن یان ئەوانەی كاری سینەمایی ئەنجام دەدەن پێویستیان بە سێ كۆمپیوتەر و زیاتریشە بۆیە ئەم شاشەیە دەتوانێت ئەو ئەركە بە ئاسانی ئەنجام بدات.
شاشەی جۆری دەكرێت بەشێوەی ستونی یان ئاسۆیی سودی لێوەربگرێ. شاشەكان دەكرێت بە مەودایەكی زۆر لێك جیا بكرێنەوە، هەر سێ شاشەكە 360 پلە بەدەوری خۆیاندا دەسووڕێن.