پێوانی زەختی خوێن

پێوانی زەختی خوێن
نەخۆشی زەختی خوێن كە بە نەخۆشییە كوشندە شاراوەكە ناسراوە، ساڵانە دەبێتە هۆی مەرگ و جەڵتە لێدانی هەزاران كەس، نەخۆشی پەستانی زەختی خوێن چونكە ئاماژەیەكی ئەوتۆیان تێدا بەدی ناكرێ هەتا كاتی دەستنیشانكردنی بۆیە بە بكوژە شاراوەكە ناسراوە.
ئامێرەكانی پێوانی زەختی خوێن چەند جۆرن، جیوەیی، دیجیتالی، لەم دواییەشدا لەیزەری...هەرچەندە هەندێك لە ئامێرەكان بچووكن بەڵام ئەوەندەش بچووك نین كە بتوانی لە گیرفان بخرێن، بۆیە ئامێرێكی تایبەت بە پێوانی زەختی خوێن تایبەت بە مۆبایل بەرهەم هاتووە كە بە withings ناسراوە، بازوبەندێكی بێ وایەر بۆ پێوانی زەختی خوێن. ئەم بازووبەندە دەكرێت لە گیرفانی بخەی یان لە جانتای سەفەری بنێی بۆ هەموو شوێنێك لەگەڵت بێت.
Top