ماوسێكی تایبەتی چەماوە لە لینۆڤۆ

ماوسێكی تایبەتی چەماوە لە لینۆڤۆ
لینۆڤۆ (Lenovo) بەبەراورد بە كۆمپانیاكانی دیكەی بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنەلۆژی سەردەم مێژوویەكی لەمێژینەی نییە، بەڵام توانیویەتی لە ماوەیەكی كەمدا بێتە ریزی پێشەنگەكان..
لەم دواییەدا ماوسی جۆری Lenovo N700 بەرهەم هێناوە، ئەم ماوسە بەبەراورد بە ماوسەكانی دیكە جیاوازیەكی زۆری هەیە یەكەم لە ستایلدا، ماوسەكە چەماوەیە و بە سوڕاندنی 180 پلە دەبێتە ماوسێكی تەخت.. سیستەمی بلوتوس و IR هەیە، لەبری دوگمەی سكرول دوگمەیەكی دیكە هەیە لە نێوان هەردوو دوگمەكانی چەپ و راستدا، ئەم دوگمەیە راستەوخۆ دەچێتە سەر لاپەڕەی موزائیكی ویندۆز 8 و 10، بە ئاسانی دەكرێت كۆنتڕۆڵی ئەو بەشە بكەی. دیقەی ماوسەكە 1200ە.
دوگمەكانی لەمسین و پێویستیان بە داگرتن نییە. ماوسەكە دوو باتری قەڵەمی بۆ بەگەڕخستنی دەوێت.
Top