فێركاری:چۆنیەتی دانانی پاسۆرد بۆ هاردیسك و فلاش میمۆری بەبێ هیچ پرۆگرامێك

فێركاری:چۆنیەتی دانانی پاسۆرد بۆ هاردیسك و فلاش میمۆری بەبێ هیچ پرۆگرامێك
وەك ئاشكرایە زۆربەمان كێشەی ئەوەمان هەیە چۆن پاسۆرد لەسەر هاردیسك و فلاش میمۆری دابنێین ، ناچارین پەنا بۆ پرۆگرامی دەرەكی ببەین كە ئەم پرۆگرامانە زۆر جار دەبنە كێشە بۆ كۆمپیوتەرەكەت ، بەلام لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی دانانی پاسۆرد بۆ هاردیسك و فلاش میمۆری دەكەین بەبێ هیچ پرۆگرامێك.

هەنگاوەكان:

1- سەرەتا فلاشەكەت رەبت بكە بە كۆمپیوتەرەكەوە

2- فەرمانی START بکەرەوە لەوێ بنوسە Bitlocker و پاشان کلیک لە سەر Bitlocker Drive Encryption بکە.

3- پاشان کلیک بکە لە سەر Turn on Bitlocker.

4- پاسۆرد بنوسە و کلیک لە سەر دوگمەی Next بکە .

5- دوو هەڵبژاردنتپێ دەدات یەکێکیان هەڵبژێرەو ئەگەر دوای ماوەیەک پاسۆردەکەتلە بیركرد ئەتوانی بە سود وەر گرتن لە (recovery Key ) بیگەرێنێتەوە . ئەگەر یەکەم هەڵبژێری گەرواکەت لە فایلێک بۆ هەڵدەگرێت .هەڵبژارنی دوەمیش بە پرینت ئەتداتەوە.

6-دواتر كلیك لەسەر Start encryoting

تێبینی : ئەگەر قەبارەی هاردیسك یان فالاش میمۆریەكەت كەم بێت كاتێكی كەمی ئەوێت.

فێركاری بە ڤیدیۆ:
https://www.youtube.com/watch?v=xmznYY6qpRY
سەرچاوە techeye.org
Top