گۆگڵ لۆگۆیەکی نوێ بۆ بەرهەمە ڕاستەقینەکانی دروست دەکات ، ئاشنای بەرهەمەکانی گۆگڵ بن

گۆگڵ لۆگۆیەکی نوێ بۆ بەرهەمە ڕاستەقینەکانی دروست دەکات ، ئاشنای بەرهەمەکانی گۆگڵ بن
بەرهەمەکانی کۆمپانیای گۆگڵ دابەش دەبێت بە سەر دوو جۆر دا ،
یەکەم ، ئەو ئامێرانەی لەلایەن کۆمپانیای گۆگڵەوە دروست دەکرێ و ڕێگەپێدراوی گۆگڵە و هەندێک ئەپڵیکەیشنی تێدایە کە لە مۆبایلە ساختەکاندا نیە و کوالێتی بەرز ترە
دووەم ، ئەو مۆبایلانەی کۆمپانیای دی دروسی دەکات و کوالێتێکی وەهای نیە لە چاو بەرهەمە ڕاستە قینەکەدا و ئەو ئەپڵیکەیشن و تایبەت مەندیاینەی نیە کە لە جۆرە ڕاستەڤینەکەدا هەیە ئەم جۆرەیان بە تایبەت لە وڵاتی صین بەر بڵاوە و دەفرۆشرێ و هەناردەی وڵاتانی دەرەوە ئەکرێت
گۆگڵ بۆ لەمەودوا لوگۆیەکی تایبەتی هەیە و هیچ کۆمپانیایەک ناتوانی هاوشێوەی ئەو لۆگیە بەکار بێنێ ، ئەمەش لە پێناو ئەوەی بە کار هێنەر بتوانێ مۆبایلی ساختە و ڕاستە قینە جیا بکاتەوە
ئەم ڵۆگۆیە شێوەیەکی سێگۆشەی سەوزی هەیە و وێنەی گۆگڵ پلەی تێدایە ، لە کارتۆنی مۆبایلەکە ئەدرێت تاکو پێش کڕینی هەر بەرهەمێک بیناسیتەوە ساختە بێ یان ڕاستەقینە
بەرهەمە ڕاستە قینەکانی گۆگڵ کەمتر توشی ڤایرۆس دەبن ، گۆگڵ پلەی مۆبایلی ساختە و ڕاستەقینە جیاوازە و ڕۆژانە چاوی پێدا ئەخشێنرێتەوە تا بزانن ئایە ئەپڵیکەیشن یان یاری ڤایرۆساوی تێدایە خود نا
بەرهەمە ڕاستە قینەکان کەمتر توشی خاو بونەوە و تێک چون دەبن و دەتوانی لە ڕێگای لقە تایبەتەکانی خۆیانەوە کێشەی مۆبایلەکەت چارەسەر بکەی
بەرهەمە ڕاستە قینەکان دژە ڤایرۆسی تایبەت بە خۆیانی تێدایە و ڤایروسەکان ئەسڕێتەوە و پێشەوەی هەر ڤایرۆسێک بێتە نێو مۆبایلەکەت پێت ئەڵێ ئایە ڕازیت یاخود نا هەرچەندە ئەم تایبەت مەندیە لە مۆبایلە ساختەکانیش دا هەیە بەڵام هێشتا مەترسی ڕاستەقینەکە کەمترە و داتاکانت بڕێک زیاتر پارێزراو ترە
بەرهەمەکانی گۆگڵ پیک هاتوە لەم ئامێرانە لەم بەستەرە بینەری بن
بەرهەمەکانی گۆگڵ
https://www.android.com/intl/en_in/certified/partners/
پێشتر گۆگڵ ئەپڵیکەیشنێکی ڕاگەیان بەناوی Google Play Protect ئەم ئەپڵیکەیشنە هەڵ ئەسێ بەسڕینەوەی هەر ئەپڵیکەیشن یاخود یاری ـیەک لە نێو مۆبایلەکەت دا یاخود هەر لینکی کە بیکەیتەوە و جارێ تر ناهێڵیبچیتە سەری گەر ڤایرۆسی تێدا بێ
سەرچاوە techeye.org
Top