پرۆگرامێك تایبەت بە رێكخستنی فیلمەكان

پرۆگرامێك تایبەت بە رێكخستنی فیلمەكان
هەندێك شوێن و دەزگا ەەن بەشێكیان هەیە بۆ ئەرشیف كردنی فیلمەكان، یان ئەو شوێنانەی كە فیلم دەفرۆشن نە تەنیا ئەوە بەڵكو زۆر كەس هەیە فیلمێكی زۆری لەسەر كۆمپیوتەرەكەی هەیە، بۆ ئەوەی كە بە باشی و بێ گرفت سوود لە فیلمەكان وەربگرن پێویستە دەستبەندی بكرێن و رێكبخرێن بۆ ئەم مەبەستە چ پرۆگرامێك لە پرۆگرامی Movie Collector Pro بەهێزتر و باشتر. ئەم پرۆگرامە جگە لە رێكخستنی فیلمەكان، زانیاری تایبەت بە هەر فیلمێك لە ئینتەرنێت وەردەگرێ و هەروەها دەكرێت بە سێرچ و بەدواداگەڕان دەستبەجێ لەناو هەزاران فیلمدا فیلمێكی تایبەت بدۆزیەوە.
گرنگی ئەو پرۆگرامە لەوەدایە راستەوخۆ بە سایتی collectorz.comەوە بەستراوەتەوە و بۆ ئەركەكان سەبارەت بەزانیاری و داتاكانی سەر هەر فیلمێك لەم سایتە وەردەگرێ. كاتێك بەكارهێنەر داتابەیسێك دروست دەكات تەنیا بە نووسینی ناوی فیلمەكە گشت زانیارییەكانی سەبارەت بە فیلمەكە لەگەڵ بۆكسی سرەكی و وێنەی هەڵبژێرداو بۆ فیلمەكە لە داتابەیسەكەدا هەڵدەگرێ. بۆ ئەو كەسانەی فیلم دەفرۆشن سیستەمی باركۆدیشی هەیە. لە سەرەتاشدا كورتەیەك لە فیلمەكە نیشان دەدات.
Top