سپیكەرێكی سەرنج راكێش و ناوازە
بڵندگۆكە بەشێوەی هەڵواسراو مەودایەكی كەم لە ستاندەكەی بەرزبۆتەوە.. پایەكە موگناتیسیە و بۆتە هۆی ئەوەی كە سپیكەرەكە بەرزبێتەوە، خودی سپیكەرەكە لەكاتی هەڵبووندا بە چوار دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە ئەمەش سەرنجی بینەر رادەكێشێ. چوار دەوری سپیكەرەكە بە رووناكییەكی سەوز دەورە دراوە ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی جێگای سەرنج بێت و شەو و كاتی نووستن جێگەی گلۆپی خەو بگرێتەوە. پایەكەی جگە لەوەی سپیكەرەكە بە هەڵواسراوی دەهێڵێتەوە وەك هاردێكیش وایە كە فایلە دەنگییەكان لەخۆیدا خەزن دەكات.
سپیكەرەكە لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ گشت ئامێرەكانی وەك كۆمپیوتەر، مۆبایل و ئامێری دیكە پەیوەند دەدرێت.
