ئامێرێك بۆ چاودێری باخچەی ماڵەوە
ئامێری بچووكی helloplant ئەم كارە ئاسان دەكاتەوە. ئامێرەكە هەستەوەرێكی تایبەت بە چاودێری لە گوڵ و گیاكان هەیە، بۆ نموونە شێی ناو خاك، تیشكی خۆر.. ئەگەر گوڵێك پێویستی بە ئاو بێت لە رێگای ئاپێكەوە ئاگاداری مۆبایلەكەت دەكاتەوە. بەكارهێنانی زۆر ئاسانە، ئەوەندە گرنگە لە پەنا گوڵ و گیاكە بیچەقێنی و پاشان ناوی گوڵ و گیاكەی بۆ بنووسی، ئامێرەكە گوڵ و گیاكە دەناسێ و دەزانێت چەندی ئاو و تیشكی خۆر پێویست دەبێت. لە هەمووی گرنگتر ئامێرەكە پێویستی بە هێڵی ئیتەرنێت نییە.
