هەردوو سیستەم لە كاتژمێرێكدا

هەردوو سیستەم لە كاتژمێرێكدا
كاتژمێرە هۆشمەندەكان هەروا دێن و پەرە دەسێنن، ئایا شوێنی مۆبایل دەگرنەوە، هەروەك مۆبایل لە زۆر بواردا شوێنی كۆمپیوتەری گرتەوە ئەمە داهاتوو دەزانێت.. لەم دواییەدا كاتژمێرێكی هۆشمەند بەناوی Ticwatch S&E بەرهەم هات كە ەەم ستایلكەی سەرنج راكێشە و هەم تواناكانی گەلێكن..
كاتژمێرە ەۆشمەندەكان رەنگە گرنگترین ئەركیان چاودێری وەرزشی بێت، كاتژمێری ناوبراویش وایە، خاڵی گرنگی كاتژمێرەكە ئەوەیە كە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت. تایبەتمەندییە وەرزشیەكانی وەك، پێوانی هەنگاوەكان، لێدانی دڵ, پێوانی رێژەی سووتانی كالۆری.. هەروەها سوود وەرگرتن لە ئاپەكانی starve و runkeeper بۆ هەڵسەنگاندنی وردی چالاكییە وەرزشییەكان. توانای سود وەرگرتن لە ماپ، وەرگرتنی ئاگاداریەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەرگرتنی پەیوەندی و كورتە پەیامەكان، گۆڕینی پەیامە دەنگیەكان بە دەق و بڵاوكردنەوەی مۆسیقا بەشێكی دیكەی ئەركەكانی كاتژمێری ئاماژەپێكراوە.
Top