تاقیكردنەوەی هێزی بینین

تاقیكردنەوەی هێزی بینین
ئەگەر سەردانی نەخۆشی چاو بكەی بۆ تاقیكردنەوەی ەێزی بینینت دەتباتە پشت ئامێرێك و تۆ دەبێ بە چاو سەیری بكەی، بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەزاندرێ ئاستی بینینی چاوت و كێشەكانی بینینت چۆنە. ئێستا تاقیگەی smart vision labs لە نیۆیۆرك ئامێرێكی هەرزان بایی بۆ مۆبایل بەناوی SVOne بەرهەمهێناوە بەكارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی سوودی لێوەربگرێ.
ئامێرەكە هەر ئەوەندە بەسە كە بە مۆبایلەوە پەیوەند بدرێ پاشان دەبێت لە سەر شاشەكە هێڵی سوور و سەوزەكە دەستنیشان بكەی. بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەتوانرێ كێشەكانی بینایی وەك «ئاستیگماتیسم» واتە دووری و نزیك بینی دەستنیشان بكەی.
Top