دیاری كردنی ڤایرۆسی ئایدز

دیاری كردنی ڤایرۆسی ئایدز
رەنگە دیاریكردنی ڤایرۆسە كوشندەكانی وەك ڤایرۆسی ئایدز لە تاقیگە گەورەكاندا نەبێت سەخت بێت، بەڵام توێژەرانی زانكۆی كۆلۆمبیا لە نیۆیۆرك لە بەرهەمهێنانی ئامرازێكی تایبەت بە مۆبایل بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشییە ڤایرۆسەكان سەركەوتوو بوون. ئامێرەكە شوێنێكی هەیە كە نموونەی خوێنە وەرگیراوەكە لەوێدا دادەنرێ بەكارهێنەر دەبێت بە پەنجەی گەورەی زەختی بۆ بێنێ، بەهۆی ئەو زەختەوە، چەند دلۆپێك لە خوێن دەچێتە ئەو شوێنە. ئامێرەكە دەتوانێت زانیارییەكان لە رێگای هیدفۆنێكەوە بداتە بەكارهێنەرەكەی. هەرچەندە ئامێری دەستنیشانكردنی ئەوجۆرە ڤایرۆسانە زۆر گرانبایین، بەڵام ئامێری ناوبراو زۆری تێناچێت، بەهۆیەوە نەك دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئایدز بەڵكو نەخۆشی سیفلیسیش دەستنیشان دەكات.
Top