هێڵكاری دڵ رۆڵێكی گرنگی هەیە لە دەستنیشانكردنی نەخۆشی دڵ لە ئینساندا، بەهۆی هێڵكارییەوە دەزانرێت كە دڵت چ كێشەیەكی هەیە. تۆماركردنی شەپۆلە ئەلكترۆنیەكانی دڵ كە پێی دەگوترێت تەختیت بۆ گرفتەكانی دڵ گرنگی خۆی هەیە، ئەگەر لەكاتی خۆیدا هەستی پێنەكرێ مەترسی گەورە بۆ نەخۆشەكە دروست دەكات. راستە هێڵكاری دڵ دەبێت بە ئامێرێكی گەورە كە مۆنیتۆرێكە لەگەڵ چەند ئامێری دیكە كە بە جەستەی نەخۆشەكەوە دەخرێن دەبێ ئەنجام بدرێ، بەڵام جار هەیە كات زۆر كەمە بۆیە ئامێری Alivcore كە بە مۆبایلەوە دەبەسترێت لەو كاتانەدا گرنگی خۆی هەیە، راستە لەم سەردەمەدا ناكرێ سەداسەد لێی دڵنیابی، بەڵام ناوەندگیریەكی زۆر لە راستی نزیكمان بۆ دەردەخات.