رەنگە پێتان سەیر بێت كە رۆژێك دابێت مۆبایلەكەتان وەك تاقیگەی گەڕۆكی لێبێت و پێویستت بە تاقیگەی پزیشكی نەبێت، لانی كەم لە چەندین بواردا.. سەردەمی ئامێرە گەورە و زەبەلاحەكان بەسەرچووە، رۆژێك دادێت هەركەس لە ماڵەوە یان لە جانتاكەی خۆیدا ئامێرێكی پێیە كە زۆربەی ئەركی پزیشكی لە كۆڵ دەكاتەوە. پێوانی زەختی خوێن، گلوگۆزی خوێن، هێڵكاری دڵ، پشكنینی بینایی چاو..تاد ئەو شتانەن كە لە داهاتوودا و ئێستاش پێویستیان بە تاقیگە نابێت.. تەنانەت بوارەكانی دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئیدز، نەزۆكی، جەڵتە.. بە مۆبایل دەسپێردرێن. لێرەدا ئاماژە بە چەندین ئامێری گرنگ دەكەین كە مۆبایل وەك تاقیگەی گەڕۆك سەیر كراوە.