سكاینەر بۆ گۆڕینی داتای سەر بەڵگە و دوكیۆمێنتی سەر كاغەز بە بەڵگەی دیجیتالی گرنگی خۆی هەیە، سكاینەرەكان گەورە و بچووكیان یەك ئەرك ئەنجام دەدەن ئەویش ئەوەیە كۆپییەكی دیجیتالی لە كاغەز و دۆكیۆمێنتەكان بگرن.. رەنگە بڵێن سكاینەرە بچووكەكانیش هەمان رۆڵی سكاینەرە گەورەكان دەبینن، دەكرێ بڵێین لەوانەش گرنگتر بۆ نموونە سكاینەری جۆری Fujitsu ScanSnap iX100 كە سكاینەرێكی پورتێبڵە و هەڵگرتنی زۆر ئاسانە، كێشی سكاینەرەكە تەنیا 400 گرامە و تەنیا لە 5 چركەدا لاپەڕەیەكی A4 سكان دەكات، بگرە لاپەڕەی گەورەتریش سكان دەكات، خاڵی گرنگ لەوسكاینەرەدا ئەوەیە لە یەك كاتدا هەردوو رووی پەڕێك سكان دەكات، سكاینەرەكە لەگەڵ مۆبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت، خاڵی هەرە گرنگ لەو مۆبایلەدا ئەوەیە كە پەیوەندییەكە بەبێ وایەرە و جگە لەوەش خۆی راستەوخۆ هێڵی ئینتەرنێت وەردەگرێ و دوكیۆمێنتەكان دەتوانێت لەكاتی سكانكردندا بۆ هەركەسێك مەبەستە لە هەر شوێنێك بی بەڕێ بكەی، خۆی شەحن دەبێتەوەو پێویستی بەكارەبای راستەوخۆ نییە و باترییەكەی هەتا 260 لاپەڕە سكان كردن دانابەزێت. شوێنی تایبەتی هەیە بۆ سكانكردنی كارتی بیزنس و ریكلام و پێناسە وە هەروەها شوێنی تایبەتی هەیە بۆ سكانكردنی وێنەكان بە هەر قەوارەیەك بن. پرۆگرامی تایبەتی خۆی بەناوی ScanSnap Cloud كە راستەوخۆ فایلە سكانكراوەكان بۆ dropbox یان گوگل درایڤ بەڕێ دەكات. خودی سكاینەرەكە لاپەڕە سكانكراوەكان دەكاتە بە pdf و هەروەها دەتوانێت نووسراوی سەرلاپەڕەكان بكاتەوە دەق و جارێكی دیكە دەستكاریان بكەی.
خاڵێكی بەرچاو لەو سكاینەرەدا ئەوەیە كاتێك لاپەڕەیەك سكان دەكات گەر وێنە بێت لە شوێنی تایبەت بە وێنە بۆ نموونە گالێری مۆبایلەكان خەزنی دەكات، ئەگەر دەقیش بێت لە مەی دۆكیۆمێنتدا خەزنی دەكات و كارئاسانی زۆر دەكات بۆ لێكجیاكردنەوەی لاپەڕە سكانكراوەكان..