ناسراوترین پرۆگرام بۆ وێنەی ڤیكتۆر

ناسراوترین پرۆگرام بۆ وێنەی ڤیكتۆر
وێنەی ڤیكتۆر (vector) ئەو وێنانەن كە كوالیتی و دیقەیان زۆر لەسەرێیە و بەڵام قەبارەی هەڵگرتنیان زۆر لە خوارێیە.. ئەوە باشترین خاڵی ئەو جۆرە وێنانەیە.
ئەوانەی گرافیك و نەخشەسازی دەكەن دەزانن كە پرۆگرامی فۆتۆشۆپ لە ریزی پرۆگرامە مەزنەكان دێت و لە ریزی یەكەمیان دێت.. پرۆگرامی Adobe Illustrator كە ئەویش سەر بە زنجیرە پرۆگرامی ئەدۆبە، لە ریزی یەكەمەكان دێت بۆ دروستكردن و دەستكاری كردنی وێنەی ڤیكتۆر.. دوایین ڤێرژنی ئەم پرۆگرامە Adobe Illustrator CCە، هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە بۆ ئەوانەی شارەزای پرۆگرامی Adobe Illustrator CC نین ئەمانەن:
- لەگەڵ گشت پرۆگرامەكانی زنجیرەی ئەدۆب دەگونجێت.
- جگە لە زنجیرەی خۆی لەگەڵ زیاتر لە 100 پرۆگرامی دیكەش دەگونجێت.
- ئەوپەڕی وردبینی لە نەخشەسازی جۆرەكانی ڤیكتۆر.
- ئەوپەڕی وردبینی لە نیشاندانی ئێفكتێە نوێیەكاندا.
- پشتیوانی كردن لە زۆربەی زمانەكان بۆ نموونە زمانی كوردیش.
- لەگەڵ هەموو سیستەمەكانی ویندۆز دەگونجێت.
Top