قەڵەم و دەفتەرچەی یادداشتی دیجیتالی

قەڵەم و دەفتەرچەی یادداشتی دیجیتالی
لەمێژە لەلایەن كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی هەوڵدراوە قەڵەم و كاغەز بەشێوەی كلاسیكی نەمێنێ و بۆیە قەڵەمی دیجیتالی و كاغەزی دیجیتالیان بەرهەم هێناوە. یەكێك لەو كۆمپانیانە wacomە كە دوو پاد (دۆشكەچە)ی زیرەكی بەناوەكانی bamboo salte و bamboo بەرهەم هێناوە لەگەڵ قەڵەمی زیرەكی bamboo omi، هەرچەندە ئەو ئامێرانە لەمێژە بەرهەم هاتوون بەڵام لە نوێترین ڤێرژنیاندا گۆڕانكاریان تێدا پێكەاتووەو تایبەتمەندی نوێیان بۆ زیاد كراوە.
بە ئاسانی لەسەر پەدەكە هەرچی بنووسی بە داگرتنی دوگمەیەك ئەوەی نووسیوتە یان كێشاوتەوە بۆ سەر ئەپلكەیشنێكی تایبەت بە خۆی بەڕێ دەكرێت. لەسەر دوو كاغەزی ستاندەری A4 و A5 دەگونجێت.
بۆ بەكارهێنانی ئەو ئامێرە هۆشمەندە پێویست دەكات ئەكاونتێكت لە كۆمپانیادا هەبێت و ئەوكات شوێنی داكردنی 5 گێگابایت پێدەدرێ، ئەم شوێنەش بەقەد خەزنكردنی شەش هەزار لاپەڕەیە وزیاتریش.. خۆشت دەتوانی بە دانانی پارەیەكی كەم 50 گێگابایت وەدەست بێنی..
دەفتەرچە دیجیتالییەكە نووسینەكەت دەكاتە بە دیجیتالی و بەهەر فۆنتێك كەمەبەستە دەگۆڕدرێ. واتە تۆ لەبری تایب كردن لەسەر كاغەز دیجیتالییەكە بنووسە و دواتر بیگۆڕە بەو فونتەی مەبەستتە. هونەرمەندانی شێوەكار و ئەندازیارانیش دەتوانن ئەوەی مەبەستیانە بیكێشنەوە یان دیزاینی بكەن.
Top