ئەوەی پێشووتر لە ئەفسانە و چیرۆكەكاندا بوو ئەمڕۆ دەبێتە راستی، هەروەك كۆداپتەری جۆری chAIR كە لەلایەن ئەندازیار ئەلێكس بۆرگەوە بەرهەم هاتووە، ئەم كۆداپتەرەوە كە بە قالیچەی فڕۆك ناسراوە تەنیا بۆ وێنەگرتن نییە، بەڵكو دەتوانێت كەسێك چەند كەسێك هەڵبگرێ و بە هەوادا بفڕێ. كۆداپتەرەكە لە 76 رۆتۆری ئەلكترۆنی پێكەاتووە كە لێك جیا دەبنەوە. وزەكەی لە 80 باتری وەردەگرێ كە كێشی باترییەكان 35 كیلۆیە.
ماوەیەك لەمەوبەر یەكەم هەڵفڕینی كۆداپتەرەكە بە سەركەوتووی ئەنجام درا، بەڵام تەنیا 8 خولەك فڕی ئەمەش ماوەیەكی زۆر كەمە بۆیە تا گەیشتن بەسەركەوتن رێگایەكی درێژ لەبەر رێگای ئەلكسی دایە.