پرۆگرامێك بۆ مونتاژ و دەستكاری فیلم

پرۆگرامێك بۆ مونتاژ و دەستكاری فیلم
پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن كە تایبەتن بە دەستكاری كردن و مونتاژ كردن، یەكێك لە 5 پرۆگرامە بەهێزەكەی ئەو بوارە پرۆگرامی Canopus Ediusە، ئەم پرۆگرامە لەگەڵ زۆربەی فۆرماتەكانی دەنگ و رەنگی دەگونجێت، بە هۆیەوە دەتوانیت فۆرماتی تایبەت بەخۆت هەڵبژێری و ئەم پرۆگرامە توانای دروستكردنی فیلمی دی ڤی دی بە دوگمە و مینۆی سەرنج راكێش كە لەگەڵ زۆربەی ئامێرەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی دیڤی دی بگونجێت هەیە.
خاڵی جێگای سەرنج لەو پرۆگرامەدا ئەوەیە كە لەیەك كاتدا دەتوانی كار لەسەر فیلمێك بكەی كە بە 8 كامێرای جۆراوجۆر گیراوە، بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:
- توانای رێكخستنی جۆری فڕێمەكان لە هەر شوێنێكی فیلمەكە.
- توانای رێكخستنی سایزی شاشە
- گونجان لەگەڵ نوێترین ئامێرەكانی دەنگ و رەنگی سەردەم.
- بوونی دەیان ئێفێكتی جۆراوجۆر.
- توانای كاركردن لەسەر فیلمی سێ رههەندی.
Top