هواوی و نوێترین كاتژمێری هۆشمەند
نوێترین كاتژمێری زیرەكی هواوی كە بە جۆری huawei porsche watch 2 ناسراوە، هەروەك لەناوەكەی را دیارە بە ەاوكاری كۆمپانیای ئۆتۆمبیل سازی پورشەی ئەڵمانی دیزاین كراوە. هاوكاری ئەو دوو كۆمپانیایە بۆ چەند ساڵێك دەگەڕێتەوە و پێشووتر تەبلێتێكی زۆر ناوازە و سەرنج راكێشیان بەرەەم ەێنابوو. كاتژمێرە سمارتە نوێیەكە واتە واچ 2 لەسەر بنەما و ستایلی كلاسیك دیزاین كراوە.
هەر لە وێنەكەرا دیارە دیزاینەكەی زۆر سەرنج راكێشە، خۆی لە سیرامیك دروستكراوە و بە ستێل داپۆشراوە. تایبەتمەندی وەك نیشاندانی ئاگادارییەكان، لێدانی دڵ، وزەی سووتێندراو لەم كاتژمێرەدا دەبیندرێن، بەڵام سیم كارت ناخوێنێتەوە و هەروەها سیستەمی GPSی تێدا نییە.
