سینەمایەكی بچووك بۆ منداڵان

سینەمایەكی بچووك بۆ منداڵان
پرۆژكتەرێكی بچووك بەناوی cinmood بەرهەم هاتووە كە دەكرێت وەك سینەمایەكی گەڕۆك بەتایبەتی بۆ منداڵان سوودی لێوەربگیردرێت. هەروەك لە وێنەكە را دیارە ئامێرەكە قەبارەی ئەوەندە بچووكە لە پەنجەكانی منداڵێشدا جێگای دەبێتەوە. سینەما بچووكەكە بەهۆی سیتسەمی wi-fi و بلوتوس و usb لەگەڵ ئامێرەكانی دیكەدا پەیوەند دەدرێ، جگە لەوەش بۆخۆی زیاتر لە 100 كاتژمێر فایلی دەنگ و رەنگی تێدایە، وەك كتێبی دەنگی، مۆسیقی كلاسیك، دەنگی سروشت، كارتۆنی منداڵانە، فێلمی راهێنان و فێركاری، جگە لەوەش دەتوانی بە ئاسانی لە یوتیوب فیلمەكان دانلۆد بكا و بڵاویان بكاتەوە، نیشاندانی پرۆژكتەرە بچووكەكە لە سایزی 150 ئینج دایە، واتە بەقەد سینەمایەك، بۆیە نە تەنیا منداڵ بەڵكو دەكرێت گشت ئەندامانی ماڵەوەش سوودی لێوەربگرن.
Top