مۆبایلێك بە دوو شاشە و دوو كامێرا

مۆبایلێك بە دوو شاشە و دوو كامێرا
كۆمپانیای meizu نوێترین مۆبایلی خۆی واتە 7meizu pro plus خستەڕوو. مۆبایلێك بە تایبەتمەندی جیاوازەوە. مۆبایلەكە جگە لە شاشەی سەرەكی خۆی، شاشەیەكی 2 ئینجیشی لە پشتەوە هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانرێت ئاگادارییەكان وەك (هاتنی پەیام و پەیوەندی و ئێمێل..) كۆنترۆڵ كردنی مۆسیقی و دەنگ، نیشاندانی وێنەی سێلفی بۆ بەكارهێنەرەكەی ببینرێ.
كامێرای پشتەوە و واتە كامێرای سەرەكی دوو كامێرای 12 میگاپیكسیلیە، تێكەڵبوونی دوو كامێرا لەیەك كاتدا بۆ وێنەگرتن وێنەیەكە زۆر تایبەت دەبێت بە جۆرێك لە كاتی وێنەگرتن بە رووناكی كەمیش وێنەیەكی جوان دەگرێت. كامێرای پێشەوە كامێرایەكی 16 میگاپیكسیلیە. میمۆری ناوخۆی 128 گیگابایتە، شاشەكەی 5.2 تەواو ئیچ دییە.
Top