فلاش میمۆرییەكی هەمە كارە

فلاش میمۆرییەكی هەمە كارە
فلاش میمۆری لە بواری هەڵگرتنی داتاكان لە گشت ئامێرەكانی دیكە گونجاوترە، چونكە هەم خۆی قەبارەی بچووكە و هەم راگواستنی داتاكان لەودا ئاسانترە. فلاش میمۆرییەكان لە بواری هەڵگرتنی داتاكان جۆراوجۆرن، بە دوای گشتگیربوونی مۆبایلە هۆشمەندەكان فلاش میمۆری بۆ ئەوانیش بەرهەم هات كە بە جۆری USB-C ناسراون.
كۆمپانیای سیلیكۆن پاوەر جۆرێك لە فلاش میمۆری بەرهەم هێناوە كە لەیەك كاتدا هەم دەبێتە جۆری مایكرۆ USB و هەم جۆری USB-A و هەم جۆری USB-C.
فلاش میمۆرییەكە كە بە جۆری mobile C50 ناسراوە، پتەوە، ئاوی ناچێتە ناویەوە و بە تۆز و خۆڵیش تێكناچێت. قەبارەی هەڵگرتنی داتاكان لەم فلاش میمۆرییەدا 32، 64، 128 گیگابایتە.
Top