چەقۆی هۆشمەندیش بەرهەم هات

چەقۆی هۆشمەندیش بەرهەم هات
جیهان بەرەو زیرەكی و سمارت دەڕوات هەر ئەوەندە مابووكە چەقۆی زیرەك واتە knife smart بەرهەم بێ. ئەمە بەرهەمی كۆمپانیای ئەلكترۆلۆكسی سوئیدیە. كە لە بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێی چێشتخانەدا چالاكییەكانی بەرچاون.
هەروەك لە وێنەكەدا دەیبینن چەقۆیەكە شاشەی هەیە، هەستەوەری تێدایە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شتانەی دەیانبڕێ، بۆ نموونە ئەگەر گیرزەر بێ نیشاندەدات ئەوە گێزەرە، ئەگەر گۆشت بێ ئاماژە بە گۆشت دەكات، ئەگەر خواردنێك كۆن ببێ و تێكچووبێ لەسەر شاشەكە نیشان دەدات و زەنگی هۆشیاركردنەوە لێدەدات، هەروەها دەڵێت كە چەندە ڤیتامینی و كاربۆهێدراتی تێدایە، ئەگەر گۆشت بێت ئاماژە بە پرۆتین و چەوری ناو خۆراكەكە دەكات.
هەروەها دەتوانێت بە سیستەمێكی تایبەت لە چەقۆیەكە دایە بەرگری لە خێرا تێكچوونی خۆراكێك بكات، جگە لە شاشەكە بڵندگۆشی هەیە بۆ ئەوەی بە دەنگ بەكارهێنەرەكەی ئاگادار بكاتەوە. شوێنی دانانی چەقۆیەكە خۆی ئامێری شەحنكردنەوەیەتی.
Top