تەنیا بە نیوخولەك ئاوەكەت بۆ سارد دەكات

تەنیا بە نیوخولەك ئاوەكەت بۆ سارد دەكات
كاروانی تەكنەلۆژیا هەتا دێت پێشدەكەوێت، یەكێك لە دوا دەسكەوتەكان ئەم ئامێرەیە كە بە ئامێری prontobev ناسراوە ئەویش لە ماوەی تەنیا نیوخولەكدا بەبێ وزە و بەبێ سەهۆڵ ئاو و خواردنەوەی دیكە سارد دەكات.
دیارە هەر ئامێرێكی تەكنەلۆژی بۆ هەموو شوێنێك گرنگە، بەڵام گرنگی هەندێك لە ئامێرەكان لە هەندێك شوێن زیاترە، ئەو ئامێرە لە وەرزی هاوین و بێ كارەبادا، یان لە دەشتێكی گەرمی بێ ئاوی سارد گرنگی زۆری هەیە.
بەكارهێنەر تەنانەت بە تین پێوی سەر ئامێرەكە دەزانێت ئاوەكە چەندە سارد بووە. رەنگە بپرسن ئەگەر ئەو ئامێرە هیچی ناوێت بۆ ساردكردن ئەدی بەچی ساری دەكات؟ بەهۆی ژێلێكی تایبەتەوە خواردنەوەكان سارد دەكات. ئامێرەكە بچووكە تەنیا توانای دوو لیتر سارد كردنی هەیە.
Top