تەنیا بە دە چركە ددانەكانت پاك دەكاتەوە

تەنیا بە دە چركە ددانەكانت پاك دەكاتەوە
رۆژێك دێت تەكنەلۆژیا مرۆڤ دەكاتە دیلی خۆی، مرۆڤ تەنیا سەیر دەكات و گشت كارەكان تەكنەلۆژیا ئەنجامی دەدات. هەتا ئەمڕۆكە شوردنی قاپ و جلوبەرگ بە ئامێر كراوە و لەداهاتوویەكی نزیكدا تەنانەت ددانەكانیشت بۆخۆت ناشۆی، بەڵكو فڵچەی دیجیتالی amabursh تەنیا بە دە چركە ددانەكانت وەك بەفر سپی دەكاتەوە.
فڵچەی ددانەكە ەی كۆمپانیای بلیزیدنتە، ئەو فڵچە نوێیە نە تەنیا ددانەكان خاوێن دەكاتەوە بەڵكو 99% هەرچی باكتریای ناو ددانە و دەبێتە هۆی كلۆر بوون و تێكچوونی ددان لەناو دەبات.
شێوازی كاركردنی فڵچەكە وەك فڵچەی ئاسایی نییە، بگرە وەك ددانێكی دەستكردە و دەچێتە ناو دەم و ئۆتۆماتیكی دەست بە شوردنی ددانەكان دەكات. فڵچەكان لە مادەیەك دروستكراون كە ەیچ كێشەیەك بۆ پووكەكان دروست ناكات و زۆر نەرمن. پێویست ناكات خۆت مەعجون (كرێمی ددان شوشتن) بخەیە سەری بەڵكو بە داگرتنی دوگمەیەك بەپێی پێویست مەعجون لەناو كونی فڵچەكانەوە دێتە دەرێ. فڵچەكە لە ماوەی مانگێكدا دەبێ شەحن بكرێتەوە.
Top