Youtube تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی به‌ڕه‌سمی زیادكرد
له‌دواین گۆران كاریه‌كانی یوتوب به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پشتگیری وێنه‌ی GIF وێنه‌ی جوڵاوی كرد،به كلیك كردن له‌سه‌ر ڤێدیۆكه له لیستی ڤیدیۆكان بۆ ماوه‌ی 3 چركه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه ده‌مانه‌وێ به‌شێوه‌ی وێنه‌ی جوڵاو ده‌جوڵێت .
ئه‌مه‌ش وه‌ك و كارئاسانیه‌ك ده‌بێت بۆ بینه‌رانی به‌جۆرێك له بری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌یری ڤیدیۆكه بكه‌ن و یاخود كلیك له سه‌ر ڤیدۆكه به‌كه‌ن له لیستی ڤیدیۆكان ده‌توانن به شێوه‌ی وێنه‌ی جوڵاو ڤیدیۆكان ببینن،
جێی ئاماژه‌یه كه له شوباتی مانگی ڕابردوو یوتوب كار له‌سه‌ر ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی تاقی كاری ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی زیاد كردبوو به‌ڵام له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن سوود له‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی یوتوب وه‌رگرن.
سەرچاوە techeye.org
