هاك كردن واتە دزە كردنە ناو ئەكاونتەكانت وەك ئیمێل، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەكاونت لە بانكەكاندا جێگای مەترسییە, ەیچ كات دڵنیا مەبە كە هاك نەكراوی بەڵام خۆت هەستت پێنەكردووە، بۆ ئەوەكەی بزانی هاك كراوی یان نا سەر لە سایتی https://haveibeenpwned.com/ بدە لەم سایتەدا ئەكاونتەكەی خۆت ئیمێل، جیمێل یا فەیسبوك یان هەر ئەكاونتێكی دیكە بنووسە، دواتر وشەی pwned لێبدە، زانیاریت دەداتە لەبارەی ئەكاونتەكەت و تەنانەت پێت دەڵێت لە چەند شوێندا ئەم ئیمێلەت بەكارهێناوە و ئایا شوێنەكان جیگای دڵنیاین یان نا.