مۆبایل لە كۆمپیوتەردا
چەندین پرۆگرام هەن كە ئەم ئەركە ئەنجام دەدەن، پرۆگرامی nox app playerیش یەكێكە لەم پرۆگرامانە. بەەۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی ئاپەكانی «لاین، تێلگرام، ئینستاگرام..تاد» لەسەر كۆمپیوتەر كار پێبكەی. یان ئەو یاریانەی لەسەر مۆبایلەكەتن لەسەر كۆمپیوتەر بیانكەیەوە. بە ویستی خۆت دەتوانی پرۆگرام دابەزێنی. دەكرێت چەندین كەس لەو پرۆگرامە بە جیا سوودی لێوەربگرن. ئەمەی خوارەوەش بەشێكە لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- دەتوانی بە ویستی دەستكاری CPU و رامی سیستەم بكەی.
- دەتوانی تایپ بەكیبۆردی كۆمپیوتەرەكە لە پرۆگرامەكانی مۆبایلدا بكەی.
- دەتوانی لە كامێرا و مایكی مۆبایل سوود وەربگری.
- دەتوانی سیستەمی مۆبایل ببەیە سەرێ.
- یارییەكان بەبێ هیچ گرفتێك كار پێبكەی و زۆر تایبەتمەندی دیكەش...
