پەد Pad ئەو دۆشكچەی ماوسە داندرێ بۆ ئەوەی كە ئەركی ماوس لەكاتی كارپێكردندا ئاسان جێبەجێ بكرێ. كۆمپانیای Logitech پەدێكی ماوسی بەرهەم هێناوە كە جگە لەوەی ئەركی ماوس ئاسانتر دەكات، دەتوانرێت وەك شەحنكەرەوەیەكی ماوسەكەش بەبێ وایەر سوودی لێوەربیگردرێت. ئەمە ئەركێكی زۆر لەكۆڵ دەكاتەوە، چونكە ماوسە بێ وایەرەكان یان دەبا باتریت بۆ دانابان یان شەحن كرابانەوە، بەڵام ئەو ماوسە پێویستی بەوانە نییە. لە رێگای سیتسەمی Powerplay واتە شەحنكردنەوە لەكاتی كاركردندا شەحن دەبێتەوە.