هاردێكی كلۆدی بەهێز بۆ مۆبایل

هاردێكی كلۆدی بەهێز بۆ مۆبایل
نیازت هەیە گشت وێنەكانت بخەیە سەر كۆمپیوتەر، یان وێنەكانی سەر كامێرا لە مۆبایل سەیر بكەی، یان وێنەكانت لەسەر فلاش میمۆری یان هارد دیسك دابنێی، دەبێ لە سەرەتادا لە رێگای كێبڵێكەوە وێنەكانت لەسەر كۆمپیوتەر دابنێی، یان لە رێگای كێبڵەوە لەسەر فلاش میمۆریان دابنێی.. ئامێری nextDrive Plug ئەو رێگایانە ئاسان دەكاتەوە، تەنیا ئەوەندە بەسە كە ئامێرەكان لە رێگای كێبڵی USBیەوە بەو ئامێرە پەیوەند بدەی، ئامێرەكەش بە ئاسانی بەبێ وایەر لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ، بە ئاسانی دەتوانی هاردێكی كلۆد بۆ مۆبایلەكەت دابنێی، تەنانەت لە ەەر شوێنێك لە جیهان بی دەتوانی لە رێگای ئینتەرنێتەوە دەستت بەو ئامێرە رابگا، خاڵێكی گرنگ لەو ئامێرەدا ئەوەیە كە ەیچ كاتێك كێشەی پڕبوونی میمۆریت نابێت.
Top