مایكرۆسۆفت لەم دواییەدا كیبۆردێكی نوێی خستە بازاڕەوە، لە راستیدا ڤێرژنی نوێی كیبۆردی سێرڤێسە بەهەندێك گۆڕانكارییەوە، وەك زیاد كردنی پەنجە مۆر وەك دوگمەیەكی سەرەكی و هەروەها توانای ئەوەی هەیە بەبێ وایەر و بە وایەر لەگەڵ كۆمپیوتەر و مۆبایل و تەبلێت پەیوەند بدرێ.
شوێنی پەنجەمۆر لە شوێنی دوگمەی ویندۆز لەلای راستی كیبۆردەكە داندراوە، كیبۆردەكە بۆ سیستەمی ماك و ویندۆز و ئەندرۆید دەگونجێت.