تۆپێكی بلورین پاسەوانی ماڵەوە

تۆپێكی بلورین پاسەوانی ماڵەوە
ئەو ئامێرانەی كە ئەركی كۆنتڕۆڵ كردنی ماڵەوەیان هەیە و وەك كامێرای چاودێری هۆشمەند دەبنە پاسەوانی ماڵەوە وردە وردە گشتگیر دەبن، وەك كۆمپیوتەر كە ساڵانی پێشوو تەنیا لە ماڵە دەستڕۆیشتووەكان دەبیندرا و ئێستا لە هەموو ماڵێك هەیە، رۆژێك دادێت ئەو ئامێرانەش لە هەموو ماڵێك ەەبن، چەندین جار باسی ئەو ئامێرانەمان كردووە. ئامێری Branto ئامێرێكی هۆشمەندی چەند كارەیە، كامێرایەكی 360 پلەیە واتە بە چوار دەوری خۆیدا وێنە دەگرێ و لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ، ئامێرەكە لە شەویشدا دەتوانێ فیلم هەڵبگرێت و جوڵەكان بناسێتەوە. جگە لەوە مۆسیقا بڵاو بكاتەوە، گۆڕینی گۆرانییەكانیش لە رێگای مۆبایلەوە دەكرێت، دەبێتە كۆنتڕۆڵی ئامێرەكانی وەك، تەلەڤزیۆن، سپلیت، ئەو ئامێرانەی تر كە لەرێگای ریمۆتەوە كۆنترۆڵ دەكرێن، دەتوانی گەرمی و ساردی ماڵەوە بەو ئامێرە بسپێری یان هەڵكردن و كوژاندنەوەی گلۆپەكانی ماڵەوە.
Top