سنایپ باڵندەیەكی چوارچاوی سیخوڕی

سنایپ باڵندەیەكی چوارچاوی سیخوڕی
كۆمپانیایەكی بەرهەمەێنی كۆداپتەری نیزامی و مەدەنی، بەم دواییە كۆداپتەرێكی بەرهەم هێناوە بەناوی (snipe) ناوەكەی لە باڵندەیەكی ژیر و وریا وەرگیراوە، ئەم باڵندەیە دیجیتالیە زیاتر بۆ كاری سیخوڕی و نیزامی سوودی لێوەردەگیرێ. چونكە پێكەاتووە لە دوو كۆداپتەری بچووك و تەبلێتێكی دژە بەركەوتن. بەكارهێنەر بە سوود وەرگرتن لەو تەبلێتە دەتوانێت كۆداپتەرەكە رێنمایی بكات. كێشی كۆداپتەرەكان 140 گرامە و خێرایی 35 كیلۆمەترە و دەتوانێت تەینا 15 خولەك لە هەوادا بمێنێتەوە و كامێرای شەویشی لەگەڵدایە و دەتوانێت لە شوێنە تاریكەكانیش فیلم هەڵبگرێتەوە، لە رێگای شەپۆلی رادیۆییەوە لەگەڵ ناوەندی كۆنتڕۆڵ پەیوەندی دەبێت ئەگەر پەیوەندیشی پچڕا ئۆتۆماتیكی دەگەڕێتەوە.
Top