پاوه‌ربانك له‌و كاتانه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با له‌به‌رده‌ست دا نییه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی موبایل و ئامێره‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه گرنگی خۆی هه‌یه، پاوه‌ربانكه‌كان خۆیان به وزه‌ی كاره‌با شه‌حن ده‌بنه‌وه.. جۆرێكی دیكه‌ی پاوه‌ربانك كه بۆ ئه‌و شوێنانه گونجاون كه هیچ وزه‌یه‌ك جگه له وزه‌ی خۆری نییه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م پاوهربانكیانهی به وزه‌ی خۆر بارگاوی ده‌بنه‌وه، ستایل و كاركردیان جۆراوجۆرن، یه‌كێك له‌و پاوهربانكانه پاوه‌ربانكی Dizaul 5000mAh Portable Solarه، هه‌روه‌ك له‌ناوه‌كه‌ی را دیاره باترییه‌كی 5000 میلی ئه‌مپێری هه‌یه، دوو شوێنی USB هه‌یه له‌گه‌ڵ گلۆپێكی LED و شاشه‌یه‌كی بچووكی LED هه‌یه، بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل، كامێرا، ته‌بلێت و كه‌ره‌سه‌كانی دیكه سوودی لێوه‌رده‌گیردرێ. به ئاو تێكناچێت و تۆزوخوڵ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ری، به كه‌وتنه‌وه خواره‌وه تێكناچێت، رووكه‌شه‌كه‌ی له جۆره پلاستیكێك دروستكراوه كه ههڵناخلیسكێ، پاوهربانكهكه چوار ره‌نگی هه‌یه.