حه‌ز ده‌كه‌ی ئه‌و وێنه‌ی كه به ئایفۆنه‌كه‌ت گرتۆته بیهێنیه سه‌ر كاغه‌ز و پرێنتی لێبگری. پرینته‌ره‌كان ناكرێت بۆ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌ی، ته‌نانه‌ت پرینته‌ره‌كانی تایبه‌ت بۆ فۆتۆش كه بچووكن. بۆیه ئامێرێكی بچووك به‌ناوی print pocket به‌رهه‌م هاتووه، كه راسته‌وخۆ به مۆبایلی ئایفۆن په‌یوه‌ند ده‌درێ و به ئاسانی وێنه‌كانی سه‌ر ئایفۆن ده‌خاته سه‌ر كاغه‌زی تایبه‌ت. ئامێری ناوبراو له یه‌ك كاتدا ده وه‌رقه‌ی تایبه‌ت له‌خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ و بۆ چاپكردنیشیان پێویستی به حیبر نییه. ئه‌م پرینته‌ره بچووكه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئایفۆن ده‌گونجێ و بڕیار وایه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ ئه‌ندرۆیدیش به‌رهه‌م بێت.