كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی له ریزی كۆمپانیاگرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری دیجیتالی دێت، كتێبخوێنه دیجیتالییه‌كانی كه ده‌كرێت وه‌ك ده‌فته‌ری یادداشتی رۆژانه‌ش سوودی لێوه‌ربگری له ریزی باشترین كتێبخوێنه‌كان دێن. له‌م ماوه‌یه‌دا نوێترین كتێبخوێنی واته DPT-RP1 كه نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاكانی تێدا به‌كارهاتووه خسته‌ڕوو. شاشه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و به‌به‌راورد به كتێبخوێنه‌كانی دیكه ته‌نكتره. ده‌كرێت به قه‌ڵه‌می ئاسایی و به‌ده‌ست خه‌تی خۆت یادداشتی له‌سه‌ر بنووسی و ئامێره‌كه یادداشته‌كان بكاته دیجیتالی و هه‌ر له‌وكاته‌دا به‌شێوه‌ی وایه‌رله‌یس بۆ كۆمپیوته‌ری به‌ڕێ بكات. میمۆری ناوخۆی 4 گیگابایته و ده‌كرێت 16 گیگابایتیشی له‌سه‌ر دابندرێ. كتێبخوێنه‌كه زیاتر بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌حه‌ز له شاشه‌ی مه‌زن ده‌كه‌ن چونكه شاشه‌كه‌ی 13 ئینجه بۆیه بۆ هه‌مووكه‌س ناگونجێت و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن ده‌ڵێت زیاتر بۆ خوێندكاری زانكۆ، مامۆستایان و نووسه‌رانه. كێشی كتێبخوێنه‌كه 349 گرامه. هه‌تا سێ هه‌فته شه‌حنی دانابه‌زێت. ده‌توانێت هه‌تا ده هه‌زار فایلی PDF له‌خۆیدا هه‌ڵبگرێت. ده‌توانی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكدا هه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌كه یادداشت هه‌ڵبگریه‌وه. ده‌توانرێت وه‌ك كتێبێكی ئاسایی واقعیش ببێته دوو لاپه‌ڕه‌ی خوێندنه‌وه.