گۆپرۆ ڤیوژن كامێرایه‌كی سه‌رنج راكێش و به‌هێز
كۆمپانیای Gopro به كامێرا ئه‌كشنه به‌هێزه‌كان ناسراوه، ئه‌و كامێرایانه‌ی كه دیمه‌نه پڕ جۆڵه‌كانی یاریگا وهرزیشیهكان سوودیان لێده‌بیندرێ. كۆمپانیای ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا كامێرایه‌كی بچووكی به‌ناوی "gopro fusion" به‌رهه‌م هێناوه، كامێراكه دوو عه‌ده‌سه (لێنز)ی هه‌یه و ده‌توانێت فیلمی ڤیدیۆیی 360 پله‌یی بگرێت. كوالیتی وێنه‌كان زۆر له‌سه‌رێیه واته (K5). كامێرایه‌كه له گۆشه‌یه‌ك شاشه‌یه‌كی بچوكی هه‌یه كه نیشان ده‌دات ئێستاكه فیلم له چ دیمه‌نێك هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
