پرۆگرامێكی تایبەت بە سكان كردن
چەند پرۆگرامێك هەن كە تایبەتن بە سكان كردن و ئەركی سكان ئاسانتر دەكەنەوە، یەكێك لەو پرۆگرامانە PaperScanە. بەهۆیەوە دەتوانرێت بە باشترین كوالیتی وێنە و بەڵگەكان بە گشت جۆرە سكاینەرێك سكان بكەی. لەگەڵ هەردوو ستاندەری TWAIN و WIA دەگونجێت. هەروەها سیستەمی OCR تێدایە واتە دەرخستنی دەق لەسەر وێنەكان یان نووسراوی سەر بەڵگەكان جارێكی دیكە بكەیەوە بە دەق.
پرۆگرامەكە توانای ئەوەی هەیە لاپەڕە سكان كراوەكان جیا بكاتەوە و هەروەها دەكرێت بەروپشتی لاپەڕەیەك سكان بكات، گۆڕانكاری و دەستكاری بابەتە سكانكراوەكە دەكرێت، هەروەها بە ئاسانی دەیانكاتە فۆرماتی PDF. دەتوانی لە بەڵگەیەكدا تەنیا بەشێك زوم بكەی و سكانی بكەی، چەندین تایبەتمەندی دیكەشی هەیە كە لەكاتی كاركردندا بۆتان دەردەكەوێت.
