كۆمپانیای ژاپۆنی نیكۆن كامێرایەكی لە زنجیرەی Coolpix بەناوی W300 بەرهەم هێناوە، كامێراكە بچووكە بەڵام فیلم و وێنە بە كوالیتی K4 هەڵدەگرێتەوە.. لە قوڵایی ئاویشدا واتە لەكاتی مەلەكردنیش دەتوانی وێنە هەڵبگریەوە، بە بەركەوتن و بەربوونەوەش تێكناچێت و لە ئاست گەرما و سەرما و تۆز و خۆڵیشدا خۆراگرە... هەرچەندە عەدەسەكەی 16 مێگاپیكسلە، بەڵام توانای زومی پێنج بەرامبەری خۆی هەیە. بە وای-فایەوە پەیوەند دەدرێت، سیستەمی GPSی لەگەڵە، فلاشێكی زۆری بەهێزی هەیە. سێ رەنگی نارنجی، زەرد و رەشی هەیە.