سامسۆنگ شاشە گرنگە چەماوەكەی خستەڕوو
ئەوانەی كاری كۆمپیوتەر دەكەن بەتایبەت دیزاینەرەكان لە گرنگی كاری شاشەی مەزن دەگەن، لەو شاشەیەدا ئەگەر فایلێكی ئیكسێل بكەیەوە دەتوانێ هەموو ستونەكە ببینی، ئەگەرچی لە شاشەی دیكەدا وا نییە. خێرایی شاشەكە گەلێك لەسەرێیە و بۆیە لەكاتی یارییە قورسە ئەلكترۆنییەكاندا هیچ كێشەت نابێت.
شاشەكە لە یەك كاتدا دەتوانی بیكەی بە 6 پەنجەرەی جیا، واتە شەش پرۆگرام پێكەوە بكەیەوە.
