ئامێرێك بۆ بەهێزكردنی شەپۆلی وای-فای
ئەگەر لە ماڵێكی مەزندا یان لە ئیدارەیەكی گەورەدا بژی و هێڵی ئینتەرنێت هەبێ ئەو شوێنانەی لە مۆدێم دوورن بە گوێرەی پێویست شەپۆلی وای-فایان ناگاتێ.گەلێك ئامێر بەرهەم هاتوون بۆ بەهێزكردنی شەپۆلی وای- فای یەكێك لەو ئامێرانە (Wi-Fi extender)ە.
ئامێرەكە لەسەر دیوار دادەنرێ و دەتوانێت 300 میگابیت لە چركەدا شەپۆلی وای-فای بڵاوبكاتەوە. ئامێرەكە گلۆپێكی بازنەیی هەیە بەهۆی ئەوە دەزاندرێ كام بەشی شەپۆلەكەی بۆ دەچێت.
ئامێرەكە بەهۆی كێبڵێكەوە بە مۆدێمەكە دەبەسترێتەوە. بە ئاسانیش لەگەڵ مۆدێمەكە دەبەسترێتەوە.
