هاردی پۆرتێبڵ یا هاردی «ئیكسترنال» كارئاسانییەكی زۆریان كردووە بۆ داكردن و هەڵگرتنی داتا و زانیارییەكان، كێشەیەك لە هاردەكاندا هەبێت ئەوەیە بە بەركەوتن و تەڕبوون زوو تێكدەچن.. هەرچەندە هاردی دژە بەركەوتن و تەڕبوونیش بەرهەم هاتوون یەكێك لەم هاردانە، هاردی جۆری AC730 تایبەتە بە شوێنە نیزامیەكان و بۆیە لە ئاست زەختی زۆر، بەركەوتن، تەڕبوون، تۆز و خۆڵ و شوێنە نیزامییەكان زۆر خۆراگرە.
هاردەكە لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە تاقیكراوەتەوە و زەختێكی تەن و نیویان لەسەرداناوە و كێشەی نەبووە و خراوەتە دەریاوە و هیچی لێنەهاتووە. لە بواری قەبارەی هەڵگرتنی داتاكان لەم هاردەدا دوو جۆری ەەیە 1 ترابایت، 2 ترابایت. خێرایی راگواستنی زانیارییەكان 5 گیگابایتە لە چركەیەكدا.