كێشەیەكی گەورەی مۆبایلە هۆشمەندەكان ئەوەیە كە دەبێ لانی كەم رۆژانە جارێك شەحن بكرێنەوە و ئەگەر زیاتریش كاریان پێبكرێ رەنگە زیاتریش لە جارێكیش بێت.. ئەو كێشەیە بۆ مۆبایلی جۆری Oukitel K10000 Pro وا نییە، ئەو مۆبایلە لە مانگێكدا تەنیا چوار جار شەحن دەكرێتەوە و هەفتانە جارێك بەسە بۆ شەحنكردنەوەی.. ناوی مۆبایلەكەی لە خودی باترییە بەهێزەكەی وەرگیراوە، K10000 باترییە بەهێزەكەی نەبۆتە هۆی ئەوەی كە ستایلی مۆبایلەكە تێكبچێت و وەك مۆبایلە ئاساییەكانی دیكە وایە، ستایلی مۆبایلەكە بەمجۆرەیە پشتەكەی چەرمە و چوارچێوەكەی پوڵای دژە ژەنگە. شاشەكەی 5.5ە، كوالیتی فول ئیچ دییە، تایبەتمەندییەكانی دیكەشی لە ریزی مۆبایلە مام ناوەندەكان دێت.